سەبری ئێژێ من شوو ناکەم
کراسی کوردی لە بەر ناکەم
لەبەر خاتر ئەو دوو براکەم
ئامان ئامان لەو سەبرییە
کوشتوومی ئاگای لێم نییە
دەمێکە من لە غوربەتدام غەریبی بەحری حیرمانم
بە بێ گوڵ غونچەی دەمیدا موقیمی کونجی هیجرانم
ئامان سەبری دیدەم سەبری
بە سەرتاپا چەن بە مەکری
قەدری غەریبان ناگری
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کلە و دەرمان دەیڕازێنی
بەندی جەرگم تۆ ئەپسێنی
بۆچ لێم زیزی نامدوێنی
گیانم سەبری ڕۆحم سەبری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
سەد ماشەڵا چەند بە مەکری
تەماشای بولبولی دڵ کەن بە ناحەق خۆ نەسووتاوە
دەڵێن ئەمڕۆ لە من دوور بوو گوڵی نەوڕەس نەگۆڕاوە
گوڵەکەم ڕۆ دڵەکەم ڕۆ بە جارێ ماڵی وێرانم