حەسەن زیرەک

کیژان دەچنە مێرگوڵان ٣

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
270
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەوەی مێرگینە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم جار جار ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم
وەی وەی یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەوەی نێو شاخان تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ
دەڵێن یارم هاتەوە تۆخدا و بەعام دە بڵێن یاڕەب بە خێرێ
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم
وەی وەی یاڕەبی مەرگت نەبینم

مەقام
ئەمان با بۆخۆم بمرم ئاخ
قەت مەپرسە من لەبەر چی کەم ئەخۆم
من بە برسی قەت مەزانە غەم دەخۆم
ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو
ژەم ژەم و دەم دەم دەخۆم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەوەی مێرگینە تێکڕا دەچنن وەنەوشان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان
کیژێ بێنە ماچت کەم جار جار ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەروێشان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەی وەی یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەوێی نێو شاخان تێکڕا دێنن ڕێواسی
بە یارم زاهیر دەکرد وەی وەی هات بۆ لام خاڵ و مامی نەناسی
بە قوربانی یارم بێ وەی وەی هەوشارێ و هەموو ئێڵی بڵباسی
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای بکەم دەربچێ گیانی شیرینم
وەی وەی یاڕەبی مەرگت نەبینم