حەسەن زیرەک

کیژان دەچنە مێرگوڵان ٤

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
252
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگۆڵان

کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنیە ماچت کەم دەبا ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز
یارەکەی بە نەرم و هێدی بڕۆ دەست لە بەرۆکم بەردە
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە بە عام دەچنن کەنێرێ
ئارەق لە هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ
ئەوە یارم هاتەوە بڵێن بێتەوە بە عام بڵێن بە خێرێ
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بەدڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم
وەی وەی یاڕەبی مەرگت نەبینم

مانگی چاردە بۆیە دایم زیاد دەکا ئەشنێتەوە
تا جوانی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
ئەی وەی مانگی چاردە بۆیە دایم زیاد دەکا ئەشنێتەوە
تا جوانی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە
تا دەگاتە چاردەهۆم شەو تێدەگات ناگات بە تۆ
جا لە داخا وردە وردە کەم ئەکا و ئەتوێتەوە

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن وەنەوشان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان
کیژێ بێنیە ماچت کەم دەبا ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەروێشان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بەدڵ تەماشای کەم هەتیو دەرچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبێ مەرگت نەبینم