دەمێک ساقی بێنە دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە فیدای پیری موغانت بم
لە دوو لا مەست و حەیرانم بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردن نە قوربانی لەبانت بم
دەبا بچینە مێرگوڵان وەی وەی مێرگینە کیژگەل دەچنن هەڵاڵان
ئارەقی بەر هەنیانت وەی وەی دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کابان بێنە ڕاتمۆسم وەی وەی بتمژم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز یوخدر بولاری چێندە
یارەکەی بە نەرم و هێدی وەرە پاڵم وە پاڵت دە
هیچی من و هیچی تۆ دەستم لە بەرۆکێ بەردە
نەیچی درەنگە تۆیش مەکە درەنگ
فیدای پەنجەت بم لێی بێنە وە دەنگ
یاڕەب هیچکەس وەک من شەودەروێش نەبێ
تەوەلای وەتەن قەوم و خێش نەبێ
باربەستەی سەفەر ڕێگام زۆر دوورەن
مەنزڵ بێ پایان تووشە زەروورەن
تاوسی چەترباز تاوسە شینەکەم
ڕۆشەنی حەیات دنیا و دینەکەم
پایەت بڵند بێ سایەت فراوان
ئەوە تۆ دەڕۆی پات لەبان چاوان
وەرە هاوارم لەیلا گشت کەسم
مەیەڵە بەر بێ دەستم لە دەستت
ئەوشۆ کە دیسان دەروون پڕ خەمن
کاروانی خەمان لە لامان جەمن
لە تاو دووری تۆ دڵ بێقەرارەن
بینایی دیدەم لە خەفەت تارەن
کیژان دەچنە مێرگوڵان وەی وەی کیژگەل دەچن هەڵاڵان
ئارەقی بەر هەنیانت وەی وەی دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کابان بێنە ڕاتمۆسم وەی وەی بتمژم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز یوخدور بولاری چێندە
یارەکەی بە نەرم و هێدیم وەرە وەرە پاڵم لێدە
هیچی من و هیچی تۆ دەستم لە بەرۆکێ بەردە