ناسر ڕەزازی

کیژان دەچنە مێرگوڵان بێ مۆسیقا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
503
کیژان دەچنە مێرگوڵان...
-بێسە براااااا
ئەی، لە دینت بم
کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینە بە عام دەچنن وەنەوشان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمۆسم وەباڵ بەستووی دەروێشان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایێ بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای بکەم دەربچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم
دەبا بچینە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینە کیژان دەچنن ڕێواسی
بە سەرگەردی باڵات بێ جوانێ بۆت نەمام شەش دانگ موڵکی بڵباسی
خۆ من یاری خۆتم ئەی هاوار لە بۆ چی بێ لوتفی تۆ نامناسی
چاوی خومار و نێرگیز یوخدور بولاری چێندە
یارەکەی بە نەرم و هێدی بڕۆ دەست لە بەرۆکم بەردە
کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینان تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ نم نم دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمۆسم دەڕۆم بە خودام بسپێرێ
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای بکەم دەربچێ گیانی شیرینم