ناسر ڕەزازی

کیژان دەچنە مێرگوڵان

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
275
کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینان تێکڕا دەچنن وەنەوشان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمۆسم وەباڵ بەستۆی دەروێشان
یارەکەی بە نەرم و هێدی سووک وەرە پاڵێک لێدە
یا هیچی من و هیچی تۆ دەی برۆ دەستم لێ بەردە

کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینان تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکا وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمۆسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
یارەکەی بە نەرم و هێدی سووک وەرە پاڵێکم لێدە
یا هیچی من و هێجی تۆ دەی بڕۆ دەستم لێ بەردە

کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینان تێکڕا دەچنن ڕێواسان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن ڕاستەی کراسان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمۆسم وەباڵ بەستۆی چاوخاسان
یارەکەی بە نەرم و هێدی سووک وەرە پاڵێکم لێدە
یا هیچی من و هێجی تۆ دەی بڕۆ دەستم لێ بەردە

کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینان تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ
ئەوە یارم هاتەوە دەبا بێتەوە بە عام بڵێن بە خێرێ
یارەکەی بە نەرم و هێدی سووک وەرە پاڵێکم لێدە
یا هیچی من و هێجی تۆ دەی بڕۆ دەستم لێ بەردە