کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێتە خوار تەڕ دەکات وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم جار جار ڕاتمۆسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایێ بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم
وەی وەی یاڕەبی مەرگت نەبینم
لە تەنهایی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێ دەرم بێنێ لە نێو ئەم گۆڕە وێرانە
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگینە دێنەوە بۆ سەر کانی
لەبەر خاتری چاوی تۆ وەرە حەیاتم ئاوەدان بێ سلەیمانی
عاشقی قەد و باڵاتم دە بێنە مردووم بۆچ بە دەردم نازانی
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایێ بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەربچێ گیانی شیرینم
وەی وەی یاڕەبی مەرگت نەبینم