حەسەن زیرەک

خاسێ تۆ خانمی

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
369
خاڵان ئاخێز بوون پیرۆزە گوم بوو
گەوهەر لە شاران قیمەتیان کەم بوو
خاسێ تۆم خانمی ئارامی گیانمی
ئەو دەردەی گرتوومە هەر تۆ دەرمانمی ئارامی دڵانمی
خاڵێک وا وە بان پەنجەی پاتەوە
قولوئەڵڵا لەبیر من دەباتەوە
خانم گیان تۆم خانمی ئارامی دڵانمی
ئەو دەردەی گرتوومە هەر تۆ دەرمانمی تۆ ڕۆح و گیانمی
خاڵانم دەبژارد سەد و بیست و نۆ
هیچ خاڵێکم نەدیوە وێنەی خاڵی تۆ
خاسێ گیان تۆم خانمی ئارامی گیانمی
ئەو دەردەی گرتوومە هەر تۆ دەرمانمی ئارامی دڵانمی
سەرم سەرگەردان پێم بە کۆتەوە
سەرپەنجەم ببڕن بە لیمۆتەوە
خانم تۆم خانمی ئارامی گیانمی
ئەو دەردەی گرتوومە هەر تۆ دەرمانمی ئارامی دڵانمی
شێت کە شێت دەبێت دەیبەن بۆ زەمبیل
ئەمنیش شێتی تۆم کردوومت زەلیل
خاسێ گیان تۆم خانمی ئارامی دڵانمی
ئەو دەردەی گرتوومە هەر تۆ دەرمانمی تۆ ڕۆح و گیانمی
شەرتە ڕەشپۆش بم لە داخی باغی عومری بێ سەمەر
دابنیشم دەست بە ئەژنۆ وەک هەتیوی بێ پدەر
تا بە ئەشکی دیدە تەڕ کەم خاک و خۆڵی ڕەهگوزەر
خۆم لە قوڕ بگرم بە یەک جار هەر لە پێم تا تەوقی سەر
خۆم لە قوڕ بگرم بە جارێ هەر لە پێم تا تەوقی سەر