ئەرێ گەر یارم قەولم باتێ وەدەزانم ئەمن شاملە ڕێی کانییێ تووشی بووم بۆ ئەهەمێتێکی وێ نەدامجا بە قوربانی چاوێکی بەیرووت و حەڵەب و شامشیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانییا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانیتا گلەییم کرد لە یارێ نێوچاوانی لێ تێک نامبەو پەنجەی نازک و جوانی زللێکی خۆشی لێ دامجا هەڕەشەی کرد و ڕۆیی دەبڕۆ نێیەوە بۆ لامخاسەکەوی جۆزەردان ناخۆشە دەست لێک بەردانجا قەتی ڕاستی پێ نەکوتم هەر درۆ بوو و تەفرەدانئەگەر قەولم دەدەیەی ڕاستە و ڕاست وەرە مەیدانجا دەنا بەو لەحنەتەی بی کە خودا کردی لە شەیتانشیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی چواربێستانییا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانیئەنتیکە و مەزەداری دەڵێی بڕنۆی سەواریجا دەمت غونچەی خەندانە تێیدا دوو ڕیز مرواریبۆ؟ چ خەتایێک ڕوویداوە بەینێکە لێم لووت خواریکیژە کوردەی موکریان چەندە ناسک و نازدارییا ڕەبی ئاگادارت بێ یا ڕۆحی باباقەتاریشیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی مەهابادێیا ڕەبی دڵی نەرم بێ ئەمڕۆ ماچێکم داتێسینگت تەختی نەردێنی ئەمڕۆ جوانتری لە دوێنێجا لەبەر ئەو چاوەی دەمرم جارجارە هەڵیدێنێڕازیم بە ماڵی دنیا ئیمانم لێ نەستێنێشیرین و شیرین و شەمامە شەمامەی کوردستانییا ڕەبی دڵی نەرم بێ دەبمە قۆچی قوربانی