وەکوو پەروانەی ئازیز دوور کەوتوو لە شەمباڵم خەریکە گیانا ئەسووتێ بە خەموەکوو پەروانەی ئازیز دوور کەوتوو لە شەمباڵم خەریکە گیانا ئەسووتێ بە خەمدوور کەوتووم لە جەم دۆس و یارانمغەریب و تەنیام تینووی بارانمدوور کەوتووم لە جەم دۆس و یارانمغەریب و تەنیام تینووی بارانمباخی ژیانم زەردە کز و ژاکاوەدڵم تەزیوە پڕ لە زووخاوەباخی ژیانم زەردە کز و ژاکاوەدڵم تەزیوە پڕ لە زووخاوەچاوی ئومێدم گیانا سۆمای نەماوەئەژنۆی ئاواتم ئازیز هێزی بڕاوەچاوی ئومێدم گیانا سۆمای نەماوەئەژنۆی ئاواتم ئازیز هێزی بڕاوەچاوەڕوانم کەی ئاخر هەناسەمهەڵبێ لە دەروون ژاکاو لە تاسەمچاوەڕوانم کەی ئاخر هەناسەمهەڵبێ لە دەروون ژاکاو لە تاسەمبەڵکوو بە مردن گیانا ماندوویم دەرچێخەم و پەژارەی دووریم بە سەر چێبەڵکوو بە مردن گیانا ماندوویم دەرچێخەم و پەژارەی دووریم بە سەر چێئەزانم هەرچەن گیانا لە ژێر خاک و گڵیادی یارانم ئازیز دەر ناچێ لە دڵئەزانم هەرچەن گیانا لە ژێر خاک و گڵیادی یارانم ئازیز دەر ناچێ لە دڵخۆزگە بکریای گەردوون وەک جارانبسووڕێتەوە بە کامی یارانخۆزگە بکریای گەردوون وەک جارانبسووڕێتەوە بە کامی یاراندووری بە سەر چێ گیانا غەریب نەمێنێهەر کەس لە لای یاری خۆی بمێنێدووری بە سەر چێ گیانا غەریب نەمێنێهەر کەس لە لای یاری خۆی بمێنێ