وەی دەڵێ تا کەی سەبرم بێ ئەدی تۆ کەنگێ سازیزۆر کەس دێنە خوازبێنی ئەمن پێیان نیم ڕازیڕازیم کردوون دایک و باب ئەگەر زوو بێی بمخوازیدوایە خەتای من نەگری پێم نەڵێی وازی وازیئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنینیارەکەم لەگەلێدایە بە قوڕئانی سەرپەڕشینپێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببینتۆزی غەریبی نیشتووە بە ڕەنگ و ڕوخسارمەوەغەمێکم لە دڵی دایە بە ڕوویدا خستوومەوەشەرت بێ تۆ بێوەفا بی لێخەی خۆمت کەمەوەئاوی سەرچاوەی قوڵکەی گەردنت دەخۆمەوەبۆ سەرشاخت لێ گرتووم شایەد بە تۆ نەوێرمبە چ ژوانێک دڵ خۆش کەم بۆیە ڕوو وەرناگێڕمجا دەڕۆم دەچمە کوێستانێ بە کەوێ بەفران فێرمعاشقی باڵای بەرزی تۆم پێت وانەبێ ئاودێرمقەسری خەیاڵ ساز دەکەم خشتێک زێر خشتێک زێو بێئەسپێک لە ئەسپی ڕەوەی دێنم بووک سواری وی بێناردوومە جلکی بووکێ لە حەڵەب و شامێ بێهەڵپەڕکەت بۆ ساز دەکەم قەت ڕۆژی وات نەدیبێچاوم بە یارم کەوت لە ڕاستەی مەلا جامیتیرێکی لە جەرگی دام هەر وەک گۆڕ و بارامینازانم چی بیستبوو دەیگوت لاچۆ برامیناوێرم نێوی بێنم نەبا بەدنام بێ نامیدەستهەڵگر نیم لە باڵات دەبا بڵێن سەردەشتی ئێعدامیئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنینیارەکەم لەگەلێدایە بە قوڕئانی سەرپەڕشینپێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببینلە دووری بەژن و باڵات وەختە گیان و دڵم دەرێبۆت دەفرۆشم سەر و ماڵ خۆ من ناکەم زەرەرێباراشی بەریە ئاشی ئاو نایە و ئاش ناگەڕێچاوی کافری لێ دیار بێ بە بێ ئاویش دەگەڕێ