حەسەن زیرەک

شەماڵ وەرە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
289
ساقی وەباڵی منت وە ئەستۆ
دنیایە و وەسیەت ئەکەم لەلای تۆ
ساقی وەباڵی منت بە ئەستۆ
دنیایە و وەسیەت ئەکەم لەلای تۆ
کەی ئەمن مردم هەر بە مەی بمشۆ
هەرگیز بۆم مەکەن شیوەن و ڕۆڕۆ
دڵ و دەروون و سی و سیپەلاکم لێی دێ بۆسۆ
ئاخری غەریبیم وا بردە شنۆ
چی بکەم لە تانە و من چی بکەم لە سۆ
چی بکەم لە تانە و چی بکەم لە سۆ
لە دەستم دەرچوو هەزار خاڵ لە ڕوو
دەسکە عەمبەربۆ

دەترسم بمرم داخ لە دڵم بێ
ئاو و گڵی ئێرە گیان بە نسیبم بێ
هەی ئاو و گڵی ئێرە گیان بە نسیبم بێ
وەرە وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەی من یار بێخەبەرە
ئەی لە دەردی دڵەکەی من یار بێخەبەرە

بۆچ من لە جوملەی عەبدی خودا نیم
ساعەتێ لە دەست مێحنەت ڕەها نیم
ئەی ساعەتێ لە دەست گیان مێحنەت ڕەها نیم
وەرە وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەی من یار بێخەبەرە
ئەی لە دەردی دڵەکەی من یار بێخەبەرە

ژیان و ئەرکی ناخۆشی پەپوولەی ئارەزووی کوشتم
شەرابی جامی دڵداری لە تافی لاویدا ڕشتم

وەرە وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەی من ئەو بێخەبەرە

نە شەرتت شەرتە نە نامەت نامە
نە شەرتت شەرتە تۆ نە نامەت نامە
پارچەیێ کاغەز دوعا و سەلامە
ئەی شەرتی شۆڕەژن تا مردن هەر لە لامە
وەرە وەرە شەماڵ وەرە
وەرە وەرە زریان وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەی من یار بێخەبەرە
ئەی لە دەردی دڵەکەی من یار بێخەبەرە