ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
یارەکەی جوانی ناسکۆڵێ
ئەستێران دەژمێرم شەوێ
خەو بێ و لە چاوم ناکەوێ
دڵ شەیدایە و لەیلێی ئەوێ
خزمینە لۆمەی من مەکەن
فەریادی دڵ بۆ لەیلێ بەن
کوژراوم تانەم لێ مەدەن
دڵی هەژار چۆن بسرەوێ
چاو چۆن بڕواتە ناو خەوێ
وەسڵ و دیداری لەیلی ئەوێ
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
یارەکەی جوانی ناسکۆڵێ
عاشقی چاوانی کەژاڵم
موشتەری دوو لیمۆی کاڵم
مەجنوونی دیدەی غەزاڵم
زەردەخەنەی لێوەکانی
نەمدی گۆشەی چاوەکانی
بەندی زوڵفە خاوەکانی
چی بکەم ئێستا کە مەحجوورم
چوون لە باڵای لەیلێ دوورم
لە کوێیە دۆستی مەغروورم
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
یارەکەی جوانی ناسکۆڵێ
قەومینە دەردم گرانە
هەر پەیای کەن ئەو لوقمانە
دەوای دەردم لای ئاسانە