شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەوخەڵک نووست و لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەوسکووتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێدەڵێی هەر زیندەوارێکی هەیە لەو دێیەدا دەمرێلە هیچ لا خشپەیەک نایە، چرای ماڵێکی ناییسێبەئەسپایی لە ماڵ دێمە دەرێ دەخوشم وەکوو نیسێتەک و تەنیا بەئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێبەدڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێدەکەم جا سەیری ئەستێران و هەڵدەمژم شنەی شەوباشەو و بێدەنگی چەند خۆشە، هەمیشە خۆزگە هەر شەو باوەکوو ئاواڵی چاک ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆمهەتا بۆیان بەیان کەم موو بەموو ڕازی دەروونی خۆمکوڵم هەڵدەستێ ئەو جارە و لەبەر دەردم دەناڵێنمهەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنمشەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانەدەسووتێنێ وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە