زەکەریا عەبدوڵڵا

خانمێ خانمێ

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: تۆ هاتی
شێوەزار: سۆرانی
344
خانمێ خانمێ، شازادەی کوردان
بەم چاوە جوانەت، چەند کەست فەوتاند

تو گوڵی نێو گوڵزارمی
تو ئەستێرەی شەوانمی
تو لەجێی کەس و کارمی
تو ساڕێژەی ئازارمی
خانمێ خانمێ، شازادەی کوردان
بەم چاوە جوانەت، چەند کەست فەوتاند

سەر و ماڵم لە ڕێی دانا
بەڵام منی بە شێت دانا
قەول و قەرارمان یەکێک بوو
کەچی تۆ لەژێر پێت دانا
خانمێ خانمێ، شازادەی کوردان
بەم چاوە جوانەت، چەند کەست فەوتاند

وەی لە ئامێنێ، ئامین تاقانە
ئاگری تێ بەردام، بەم چاوە جوانە
لە دوورەوە هات، ئەم کەوا شینە
دڵم بە جارێ، زام و برینە
ئافەتی گیان و ئارەقی دینە
پێم وایە یارە، ناوی ئامینە
وەی لە ئامێنێ، ئامین تاقانە
ئاگری تێ بەردام، بەم چاوە جوانە

کاتێ بە بزە دێتە پێکەنین
وەکوو فەرهادێ لە تاوی شیرینێ
بە ڕۆژ گریە و زار، بەشەو نالە و شین
بۆ کێ بو ئامین، بۆ کێ بو ئامین
وەی لە ئامێنێ، ئامین تاقانە
ئاگری تێ بەردام، بەم چاوە جوانە

کاتێ بەلەنجە دەڕوا ئاو دێنێ
دڵی هەزاران لەنێو دەردێنێ
یاخوا قەت ئەتۆ لەمن نەستێنێ
قوربانی تۆ بم ئەرێ ئامینێ
وەی لە ئامێنێ، ئامین تاقانە
ئاگری تێ بەردام، بەم چاوە جوانە