شۆڕش مەحموودی

ناسک گیان

بە دەنگی: شۆڕش مەحموودی
شێوەزار: سۆرانی
314
دەتبینم شەرمێ دەکەم
ناتبینم تەگبیرێ دەکەم
جا لە دوێنێوە لێم زیزە
سۆفیم نەزەرێ ناکەم
جا ئەگەر هی خۆمە نازک
تازە حەز لە کەس ناکەم
شەرتە بچمە زەمبیلێ
تەوبە و ئیستیغفارێ بکەم
زێدە لە عالەمی دی
قوربانت بێ ڕۆحەکەم
بەسەر عەرزیدا مەڕۆ
فەرموو لە باوەشت کەم
ئەرێ نازدار عەمرم نازدار
ناسکۆڵەی نازەنینێم
بەو پەنجانەت بمشێلە
با ساڕێژ بێ برینم
حەوت ساڵان پێش تۆ بمرم
یا ڕەبی مەرگت نەبینم

گوێت لە من بێ بابەکەم
بۆت دەڵێم گەعد و بەندان
کەلیمەت بۆ جووت دەکەم
وەک مەلای فاتیحە ڕەوان
ئەو حەڕفەم با غەڵەت نەبێ
جا بە شاهیدی هەمووتان
ئەگەر ئەو مەیلە کۆر کەم
وەی بە نەحلەت بم وەک شەیتان
لەسەر چاوی بازی تۆ
پێنج فەڕزەی نوێژم چووان
چۆن ئەگەر لێم دوور کەوی
وەڵڵا دەمرم ناسک گیان
ئەرێ نازار عەمرم نازار
نازکۆڵەی نازەنینێ
بەو پەنجانەت بمشێلە
با ساڕێژ بێت برینم
حەوت ساڵان پێش تۆ بمرم
یا ڕەبی مەرگت نەبینم

هەنار هەنار هەنارە
دەرد و دەرمانم یارە
بۆچ ڕووم لێ وەردەگیری
ئەو دڵەم بۆت دەردەدارە
دوێنێکم ماچ نەکردووە
ئەمڕۆم لێم شەرمەزارە

سەد ماشەڵڵا چەن جوانە
بۆی دەڵێم لەو بەندانە
گەردنی هەر دەڵێی کێلە
بەژنی دار حەیزەرانە
هەموو موڵکی موکریان
بۆ ماچێکی هەرزانە
وەباڵی بۆ دەکێشم
عەیبی تێدا نێ جوانە
هەنار هەنار هەنارە
دەرد و دەرمانم یارە
بۆچ ڕووم لێ وەردەگیری
ئەو دڵەم بۆت دەردەدارە
دوێنێکم ماچ نەکردوو
ئەمڕۆم لێم شەرمەزارە

ئەرێ بەندم دێن وە تاق و جووت
عاشقم بە خاڵی سەر ڕووت
چاوم کەوت بە چاوی
ئیشیکەم لە بۆی دەبزووت
شاز و باریک و جوانە
ڕازی دڵی خۆم پێی گوت
ماچت دەڵێی شەربەتە
ڕەحمەت لە قەبری مردووت
هەنار هەنار هەنارە
دەرد و دەرمانم یارە
بۆچ ڕووم لێ وەردەگیری
ئەو دڵەم بۆت دەردەدارە
دوێنێکم ماچ نەکردوو
ئەمڕۆم لێم شەرمەزارە