ناسر ڕەزازی خانە ماملێ

یادم کە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی و خانە ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
366
قوربانت بم چاوی چاوم
زۆریان لەسەر تۆ لێ داوم
وەمزانی خەڵات کراوم
ئای برینانم مەکولێنەوە

یادم کە تۆ یادم کە
توخوا چاوجوان نازان مەکە
یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان نازان مەکە
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ئای ماڵێ لە من وێران دەکەی

ئەبرۆت هیلالی یەک شەوە
مژۆت تیری کەیخۆسرەوە
برۆت پەیوەستە پێکەوە
ئای برینانم مەکولێنەوە

یادم کە تۆ یادم کە
توخوا چاوجوان نازان مەکە
یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان نازان مەکە
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ئای ماڵێ لە من وێران دەکەی

شەماڵ وەرە یار نوستووە
زولفی پەرێشان کردووە
کراس ڕەش ئەمنی کوشتووە
ئای برینانم مەکولێنەوە

چارەڕەش بووم و لە ڕێی خاڵی ڕەشا بێچارە مام
گەرچی گیان سەختم ئەمن تا ئێستا هەر لەو بارە مام
من لەگەڵ مەجنوونی هاوڕێ بووم لە ڕێی شێتی و ئەوین
ئەو گەیی بە نیاز و من دایم گێچ و ئاوارە مام

لە نێوانی هەولێری و کۆ
سەعات دای لە هەشت و نۆ
عەبدی خودام یەخسیری تۆ
ئای برینانم مەکولێنەوە

یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان نازان مەکە
هەرچەند جاری نازان دەکەی
ئای ماڵێ لە من وێران دەکەی
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ئای خەوێ لە من حەرام دەکەی