حەسەن زیرەک

یادم کە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
251
عارەقی دەستی ئەسمەر بێ
ژەهری ئەژدیهای حەوت سەر بێ
دەیخۆمەوە قەست لەسەر بێ
پێ بڵێن لەبەر چی تۆراوە
دەیخۆمەوە قەست لەسەر بێ
لەبەر چی لە من ڕەنجاوە
بە یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکت دڵشادم کە
هەرچەند جارێ دەکەی یادم
بە خەو دەیبینم دڵشادم
هەرچەند جارێک یادم دەکەی
دەردێک لە من دەرمان دەکەی

عارەقی دەستی ئەسمەر ناو
ژەهری ئەژدیها بێت تەواو
دەیخۆمەوە وێنەی گوڵاو
چیم گوتووە لە من ڕەنجاوە
دەیخۆمەوە وێنەی گوڵاو
چیم گوتووە لە من ڕەنجاوە
بە یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکت دڵشادم کە
هەرچەند جارێک تۆ دەکەی یادم
بە خەو دەیبینم دڵشادم
هەرچەند جارێک یادم دەکەی
دەردێک لە من دەرمان دەکەی

ساقی بە خودا و پێغەمبەر
بە میحرابی چاوی دولبەر
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
لەبەر چی یارم ڕەنجاوە
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
چیم گوتووە لە من تۆراوە
بە یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکت دڵشادم کە
هەرچەند جارێک تۆ دەکەی یادم
بە خەو دەیبینم دڵشادم
هەرچەند جارێک یادم دەکەی
دەردێک لە من هاسان دەکەی

بەژن شۆڕ و زولف شۆڕ و کەزێ شۆر
بەژن شۆڕ و کەزێ شۆڕ و غەزێم شۆڕ
سەراوشۆڕم دەکەن هەر سێک بەرەو گۆڕ
دەبێ بیکێشم مافی خۆمە هەی گۆڕ

سوێندم خواردووە من تا ماوم
عەشقی چاوی بەڵەک چاوم
باوەڕم پێ بکە نەماوم
باوەڕم پێ بکە سووتاوم
بە یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکت دڵشادم کە
هەرچەند جارێ تۆ دەکەی یادم
بە خەو دەتبینم دڵشادم