حەسەن زیرەک

یادم کە ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
286
هەروا دەڕوا میسلی تووتی
هەروا دەڕوا عەینی تووتی
دەبمە لووتەوانەی لووتی
خودا بمکەی بە هاوجووتی
چیم گوتووە یارم تۆراوە
یا ڕەب بمکەی بە هاوجووتی
چیم گوتووە ئەو گوڵە ڕەنجاوە
بە یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکت دڵشادم کە
هەرچەند جارێ تۆ دەکەی یادم
بە خەو دەتبینم دڵشادم
هەرچەند جارێک یادم دەکەی
دەردێک لە من هاسان دەکەی

عارەقی دەستی ئەسمەر بێ
ژەهری ئەژدیهای حەوت سەر بێ
دەیخۆمەوە قەست لەسەر بێ
لەبەر چی یارم تۆراوە
دەیخۆمەوە قەست لەسەر بێ
لەبەر چی ئەو گوڵە ڕەنجاوە
بە یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکت دڵشادم کە
هەرچەند چارێ تۆ دەکەی یادم
بە خەو دەتبینم دڵشادم
هەرچەند جارێک یادم دەکەی
دەردێک لە من هاسان دەکەی

عارەقی دەستی ئەسمەر ناو
ژەهری ئەژدیها بێت تەواو
دەیخۆمەوە میسلی گوڵاو
چیم گوتووە یارم ڕەنجاوە
دەیخۆمەوە هەر وەک گوڵاو
چیم گوتووە لە من تۆراوە
بە یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکت دڵشادم کە
هەرچەند جارێک یادم دەکەی
دەردێ لە من هاسان دەکەی
هەرچەند جارێ یادم دەکەی
برینانم ساڕێژ دەکەی