شۆڕش مەحموودی

تۆزێک غەم با لاچێ

بە دەنگی: شۆڕش مەحموودی
ئەلبۆم: مێخەکبەند
شێوەزار: سۆرانی
373
زولفت شەوگاری درێژە
شەهیدی عیشقم لەمێژە
وەرە لە سینەت بمنێژە
با پەچەت وا لاچێ
گوڵ بە خەسار ناچێ

دەس خە گەردنم هەر بە ڕێگاوە
خۆزگە بەو دڵەی لە تۆ حەساوە
تۆزێک غەم با لاچێ
تۆم لە دڵی دەرناچێ

ئەی چاوبازی هاوڕازی ناز!
تۆی نازەنیم!
دێی و ڕادەبری وا بەناز
هۆی نازەنینم!
ڕووت وا دەرخە با بتبینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
تۆزێک غەم با لاچێ
تۆم لە دڵێ دەرناچێ

هۆ کیژۆڵەی لەچکە بەسەر!
بیڵێ ناوت سینە سەنگەر
هەڵۆی عیشقت گرتی لەنگەر
با ڕووبەندت لاچێ
جا عومرم بە "با" چێ

کوڵمەکەت بێنا، زولفت وە لادە
ئاورت تێ بەردام هۆ پەریزادە!
تۆزێک غەم با لاچێ
تۆم لە دڵی دەرناچێ

ڕوومەت بەدری ئەبرۆ هیلال
تۆی مایەی ژینم!
بەدزی هاتم نیمە مەجال
دەکرێ بتبینم
حەزم بە دیینتە و حەزینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
تۆزێک غەم با لاچێ
تۆم لە دڵی دەرناچێ

هۆنراوە : قاسم موئەییدزادە (هەڵۆ)