
فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییەپڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییەبەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییەلار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییەبووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتمەتاقە پڕشنگێکی چاوت ئەوپەڕی ئاواتمەگەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیەهەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیەگیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیەبێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیەهەر بەتەنیا خۆشەویستی شک ئەبەم ست فاتمەسەروەتم ناوێ بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمەخۆشەویستی وا کە نامەی خوایە بۆ پێغەمبەرانبەرز و ناسک وەک هەناسەی پڕ گوڵاوی دولبەراننەک وەکوو حەزکردنی دینار و گەوهەر پەروەرانئەو کەسانەی بۆ قڕانێ چەندە دڵیان هەڵوەرانخەڵقی تر پارەپەرستی با بکەن ست فاتمەمن بە تەنیا تۆ پەرستی ئەوپەڕی ئاواتمەزۆر کەڕەت هانم ئەدا داخی دەروونی پڕ گڕمبۆتی هەڵڕێژم سکاڵای ناسکی گەرم و گوڕمداخەکەم کاتێ کە دێمە بەردەمت واقی وڕموام ئەشێوێنێ بە جۆرێ نایەڵێ هیچ دەربڕمبووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتمەگوێیە بۆ ئەم ڕازە شل کەی ئەوپەڕی ئاواتمە