
فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ لە سیحر و جوانییەپڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییەبەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییەلار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییەگەرچی دڵداری لەم عەسرە کۆنەیە و ئەفسانەیەهەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیەگیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیەبێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیەبووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم تۆی فاتمەسەروەتم ناوێ بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە