حەسەن زیرەک

وەرە قوربان ئارامی دڵان

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
307
لەبەر ئەگریجە و خاڵی لەبەر پەرچەم و خاڵی
لەبەر ئەگریجە و خاڵی ئەمنم عەشقی جەماڵی
شێت و شەیدای کردوومە کوشتمی دوو لێوی ئاڵی
شێت و شەیدای کردووم کوشتمی دوو لێوی ئاڵی
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
وەرە قوربان ئارامی گیان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام برژام وەرە قوربان

لەبەر پرچی درێژی لە بڵندی و سەرەولێژی
شێتم بۆ پرچی درێژی لە بڵندی و سەرەولێژی
ئاخ نەخۆشت کردووم دەمرم هەی دەبێ بۆخۆت بمنێژی
ئاخ نەخۆشت کردووم دەمرم هەر دەبێ بۆخۆت بمنێژی
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
وەرە قوربان ئارامی گیان شێتت کردم وەرە قوربان
شێتت کردم عەقڵت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان

لەبەر ئەگریجەی جوانی دەچم دەبمە میوانی
لەبەر ئەگریجەی جوانی بۆخۆم دەبمە میوانی
شێت و شەیدای باڵای تۆم چەند ناسک و میهرەبانی
شێت و شەیدای چاوی تۆم چەند ناسک و میهرەبانی
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
وەرە قوربان ئارامی گیان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان

زولفی خەیاتەی خاوە ڕۆحم لەبۆی نەماوە
پەرچەم خەیاتەی خاوە من ڕۆحم لەبۆی نەماوە
ئاخ نەخۆشی کردووم چی بکەم کوشتمی ئەو جووتە چاوە
ئاخ نەخۆشی کردووم یا ڕەب چی بکەم بۆچی تۆراوە
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان

لە باغان ئاهـ و ناڵین دێت دەڵێن شاهی نێو گوڵان ڕۆیی
لە مەیخانان سەدای شین دێ دەڵێن پیری موغان ڕۆیی

زولفی وەک ماری ڕەشە بە جوانی خۆت بمبەخشە
زولفت وەک ماری ڕەشە بە جوانی خۆت بمبەخشە
ئاخ بە باری زەحمەت نەبێ بۆم وەرە دەرکی حەوشە

وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
وەرە قوربان ئارامی گیان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان

زولفی دوو میتر و نیوە یارم بەفرە و باریوە
من لە دوێنێوە نەمدیوە و پێم دەڵێ هەتیوە
ئاوری لە من بەرداوە وەک سوورە گوڵێ خەمڵیوە
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام سووتام فاتم گیان

لەبەر پەرچەمی جوانە لێوی میسلی قەیتانە
لەبەر کەزیەی چەن جوانە لێوی میسلی قەیتانە
نەخۆشی کردووم هاوار پێم بڵێن لە کوێ میوانە
ئاخ نەخۆشی کردووم هاوار پێم بڵێن لە کوێ میوانە
ئاخ وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان

زولفی خاو وەک خەیاتە ئەو کچە جێگای ئاواتە
ئەی ئەگەر دوو ماچم داتێ بۆ من ڕێگای نەجاتە
ئاخ ئەگەر ماچێکم داتێ بۆ من ڕێگای نەجاتە
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان
خەیاتە=جۆرە هەودایەکی ڕەنگاوڕەنگی ئەوریشمە
قەیتان= چەند تاوە دەزوو یا ئاوریشمێکی هۆنراوەیە دەگیرێ بەلێواری هێندێ کاڵادا