فەتاح خوراسانە

دایە گیان بگری لەسەر خاکم

بە دەنگی: فەتاح خوراسانە
شێوەزار: سۆرانی
224
دایە گیان بگری لە سەر خاکم کەوا شینم دەوێ
زۆر بگری دایە گیان فرمێسکی خوێنینم دەوێ
من گوڵی سەد ئارەزووی ژینم لە خاکا خەوتووە
خاکی مەیدانی خەبات ڕەنگینی خوێنی من بووە
دامەنیشە دایە گیان بۆ هاتنی من چاوەڕێ
دڵنیا بە، بەسیەتی، بۆ دەنگی دەرگا مەگرە گوێ
دایە گیان سوێندم بە فرمێسکی گەش و ئێشی دڵت
دایە گیان سوێندم بە جەور و مەینەتی بێ حاسڵت
من دەمێکە جەرگی سووتاندووم هەناسەی سەردی گەل
دڵپڕی کردم غەم و دەسکورتی و ڕەنگ زەردی گەل
من کوڕی کوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایە گیان
کۆتری خوێنینی پەڕی باخی وڵاتم دایە گیان
هەر وەکوو بێگانەیێ دڵ پڕ لە ناکامی و گرێ
لەم هەموو دەستە نەبوو دەستێ بێ و دستم گرێ
من لە شاری خۆم غەریب و بۆ هەموو بێگانە خوم
کۆتری کوژراوی ڕێگای لانە خوم بێ لانە خۆم

دایە گیان بگری لە سەر خاکم کەوا شینم دەوێ
زۆر بگری دایە گیان فرمێسکی خوێنینم دەوێ
دایە گیان ئەو کیژەی وا ویستت بە بووکی تۆ ببێت
خۆت بدە بە پیشانی جارێک با بە هیوای من نەبێت
تاکوو بتبینێ کە ڕەشپۆشی لە سەر تا پاتەوە
بەڵکوو بڕوا و دڵنیا بێ و من لەبیر بباتەوە
دایە گیان بگری لە سەر خاکم کەوا شینم دەوێ
زۆر بگری دایە گیان فرمێسکی خوێنینم دەوێ