دایە گیان بگری لەسەر خاکم کەوا شینم دەوێزۆر بگریێ دایە گیان فرمێسکی خوێنینم دەوێمن گوڵی سەد ئارەزووی ژینم لە خاکا خەوتووەخاکی مەیدانی خەبات ڕەنگینی خوێنی من بووەدامەنیشە دایە گیان بۆ هاتنی من چاوەڕێدڵنیا بە، بەسیەتی، بۆ دەنگی دەرگا مەگرە گوێدایە گیان سوێندم بە فرمێسکی گەش و ئێشی دڵتدایە گیان سوێندم بە جەور و مەینەتی بێ حاسڵتمن دەمێکە جەرگی سووتاندووم هەناسەی سەردی گەلدڵپڕی کردووم خەمی دەسکورتی و ڕەنگ زەردی گەلمن کوڕی کوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایە گیانکۆتری خوێنین پەڕی باخی وڵاتم دایە گیانهەر وەکوو بێگانەیێ دڵ پڕ لە ناکامی و گرێلەم هەموو دەستە نەبوو دەستێ کە بێ و دستم گرێمن لە شاری خۆم غەریب و بۆ هەموو بێگانە خومکۆتری کوژراوی ڕێگای لانە خوم، بێ لانە خۆمدایە گیان ئەو کیژە وا ئەتویست بە بووکی تۆ ببێتخۆت بدە پیشانی جارێک با بە هیوای من نەبێتتاکوو بتبینێ کە ڕەشپۆشی لە سەر تا پاتەوەبەڵکوو بڕوا و دڵنیا بێ و من لەبیرەو باتەوە