
قژکاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگاکاڵئەی کچە جوانەکەی سەرگۆنا نەختێک ئاڵئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دووگەندەمووی دەموچاو مەچەک هەڵنەگرتووئەی ئەندام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسک سووکئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە هی بووکڕاستە من ڕێبوارم سەرپێیی ئەڕوانمبەڵام وا جوانیی تۆ کاری کرد لە گیانمئەڵێی نەک هەر ئێستا عومرێکی درێژەبەو دەست و پەنجانەت برینم ساڕێژەئەی کچە کاڵەکە جوانی تر با زۆر بنلە باغچەی بەهارا گوڵباخی بەر خۆر بنبا ڕەنگیان پەرداخت بێ و جێگەیان سەرچڵ بێبە واتەی خەڵکی تر با ناویان شاگوڵ بێگیانی من بۆ تەڵێ وەنەوشە پەرۆشەکە لە ژێر سێبەری تووتڕکا خامۆشەلە هەموو ئاسمانا ئەستێرەی بەربەیانئەخاتە دڵی من هەستێکی سپی و جوانلە تەختێک هەڵدەستێ هەزار و یەک نەغمەئەوەیان شیرینتر دێتە گوێم زۆر نزمەکانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەولە بنیا بلەرزێ مرواریی زیخ و چەوجوانترە لە لای من لە دەریای بێ سنوورشەپۆلی باتە بەر تیژگی خۆر شڵپ و هووڕقژکاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگاکاڵئەی کچە جوانەکەی سەرگۆنا نەختێک ئاڵدەربەست نیم ڕێبوارم دەربەست نیم ڕەوتەنیمئەزانی شپرزە و دەربەستی ئێجگار چیم؟هی ئەوەی نیگارێک لە یادم کێشراوەشۆخێکی نایابە بەڵام ئاخ بێ ناوە