کوشتمت بە لەنجە و لار ئەی زاڵم ئەی زۆردارئاهـ و حەسرەتی من مەینەتی و خەفەتی منهەمووی لە بۆنەی تۆیە خەڵکی لێم بۆتە دوژمنبۆ دووریتە ئەیڕێژم ئەشکی خوێنینم بە تاویادەکانت هیچ ساتێ لێم ون نابن لەبەر چاوتۆ ئاواتی دنیام بووی ماڵاوات کرد لە ناکاوبۆچی هاتووی کە دەزانی دادت نادا پەشیمانیباوەشی کێ فریوی دایکێ بەڵێنی پێ شکاندییەکەم دیدار نیگای تۆ بوو چرای ئەوینت داگیرساندهێندەت یاری بە ئاگر کرد تا سەراپا خۆتی سووتانددە لێمگەڕێ گەر دەتەوێ کەمێ ئاسوودە بێ سەرمبا پاشماوەی ئەم تەمەنەم بە تەنها بەسەر بەرمنیگارەکەم ئەوا ئەڕۆم ڕەنگە ئیتر نەتبینمەوەلە هەرکوێ بم تۆ هەر لەوێی تۆش ئاوێتەی بە ژینمەوەهەر یادێکت پەرستگایەک نوێژ بۆ دیداری تۆ ئەکەملە هەر گوڵێک ڕا ئەمێنم بۆنی دیداری تۆ ئەکەممن نهێنی ئەوینی تۆم لە ژێر ئەشکا حەشار یاوەتەنافی ئاهـ و حەسرەتم بە دەوری عەشقا گێڕاوەزۆر ئەترسم ئاهی ساردم شێتانە دامەنت بگرێیا گیرۆدەی بەڵایێک بی یا خۆشەویستەکەی(ت) بمرێ