ئەی ئاوێنەی دڵبەری، زارت گوڵ زولفت زەڕیڕووی خۆت بێنە بەم لاوە با هەناسەم نەتگرێلەبەر نازی چاوبازان خواردن و خەوم خوێناوەبە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوەهاتم بە بۆنەی خاڵان تووشی داوی زولفت بوومتەیرێکی نابەڵەد بووم نەمزانی دانە و داوەبەس عومری من بە بادە، دەم دێنم زولفت لادەدڵ بۆیە نامرادە بەو شەوە ڕۆژ گیراوەشێت و شەیدا و سەحرایی، دەگریم هەروەک وەفاییبە گوڵی کوڵمت سوێند دەخۆم گەردن شووشەی گوڵاوە