بەرهەم حەسەن

لەبەر نازی چاوبازان

بە دەنگی: بەرهەم حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
273
لەبەر نازی چاوبازان قوربان خواردن و خەوم نەماوە
بە تیری تیرەندازان چی بکەم جەرگم بڕاوە

بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە و زولفت لادە
دڵ بۆیە نامورادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە

زولفت جێی بێقەراران، ڕووت ڕۆژی شەوبێداران
ئامان ئەی شای گوڵزاران، ڕەحمێک تا ڕۆحم ماوە

ڕۆڵە غەم دەوامی زۆرە، زوو ئەڕوا لە دڵ سەیر و سەفا
ئولفەتم گرتووە بە کوێری لەگەڵ عیللەت قەت نییە چارە و شیفا
بەرد ئەبارێنێ بە سەرما چەرخی بێ ڕەحم و وەفا
بەرد ئەبارێنێ بە سەرما چەرخی بێ ڕەحمی و وەفا

هاتم بە بۆنەی* خاڵت، تووشی داوی زولفت بووم
تەیرێکی نابەڵەد بووم نەمزانی دانەی داوە
وەقتێ ئارەق دەڕێژێ بۆ کوشتنی وەفایی
بە گوڵی کوڵمت سوێند ئەخۆم گەردن شووشەی گوڵاوە

شێت و شەیدا و سەحرایی، دەگریم هەروەک وەفایی
چی بکەم لە دڵەی سەودایی، پەرییان دەستیان لێداوە؟

لەبەر نازی چاوبازان قوربان خواردن و خەوم زووخاوە
بە تیری تیرەندازان چی بکەم جەرگم بڕاوە
*= لێرەدا گۆرانیبێژ بە هەڵە «دانە» دەڵێت