مامە کوڕنوو، ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەمسەر ڕەحەت، دڵ بێ گرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەمسەیرە، بەزمە، هەڵپەڕینە، پڕ لە قاقا و خەندەیەنەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا، جۆش و کوڵی سەیرانەکەمئەرخەوان سوورە، بەهارە، گوڵشەنە، ڕازاوەیەدەشت و کۆ ڕەنگین و پڕشۆیە وەنەوشەی یانەکەمخەرمەنی لالە لە کۆهساران و پێدەشت و نشێوسوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەمدلبەران سرک و بەنازن ڕەوتی نەرم و ئیستەکەیسەد توانج ئەگرێتە ئاهووی دەشتەکەی شێروانەکەمهەڵبڕە چاوی نومایش تێر سەرنجی ورد بدەوەک بەجێت هێشت وا نەماوە شارەکەی جارانەکەمئەو بەهارەی تۆ بەجێت هێشت پڕ برینی تازە بووپڕ لە ئافاتی لەپڕ بوو بۆ گوڵی ئینجانەکەمئەو گوڵەی ئاواتی کورد بوو بێتە پشکوتن دەمێڕایوەشێنێ بای شەماڵی نەرمی کوردستانەکەمئەو کەسەی چنگی ئەنایە بین و قوڕگی ئەو گوڵەدەستی خوێناوی ئەنایە ناو دڵە پڕژانەکەمئێمە ئارەق ڕشتن و بازوو وەشاندن، بێ خەویئەو گڕ و پشکۆی ئەنایە ژێر بنی خەرمانەکەمئێستە وا خۆی دائەنێ بۆتە فریشتەی ئاسمانبۆتە دوکتۆر و برینپێچی برینی گیانەکەممامە کوڕنوو چی بڵێم زیاتر لەوەی «خالس» ئەڵێ:فێست و ڕێوی و مێزەر و مەیموونە سەیری بانەکەموەک وتم: سەیرە لە بانە... یا وەکوو «نالی» ئەڵێ:زیندەگیم تاڵە کە زەلکاو بێ بە تیمارخانەکەم!کوڕنوو: ئەحەی کوڕنوو، ناوی ئەحمەدی کوڕنووە لە زەمانی کاک ئەحمەدی شێخا نۆکی کوڵانووە، لەبەر ئەوەی پیاوێکی خۆش مەشرەب و قسەخۆش بووە و حەرەکاتی سەیر و سەمەرەی کردووە و بۆتە هۆی بەزم و پێکەنین و خۆشی، کاک ئەحمەد بردوویەتی بۆ حەج. پیاوێکی عاقڵ و هۆشمەند بووە و گاڵتەی بە ناهەمواری زەمانە هاتووە. خەڵکی شاری سلێمانی بووە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.گردی سەیوان: بەناوبانگترین گۆڕستانی شاری سلێمانییە کە ژمارەیێکی زۆر لە زانایان و شاعیرانی کورد لەوێدا نێژراون.سەر ڕەحەت: مێشک هێمنە و بە هیچ کارێکی ناڕەواوە خەریک و ماندوو نییە.گوێ شل کە: گوێ بگرە.نەعرەتە: بۆ دەنگ و هاوارێکی بەرز و بەهێز بەکار دێت و وەک ئەڵێن: نەعرەتەی شێر یا نەڕەی شێر.پڕ شۆیە: تەڕ و تووشە.یانەکەم: خانەکەم، خانووەکەم.سرک: ڕانەهاتووە، دەستەمۆ نەبوون.ئێستەکەی: وەستانێکی ساتەوەختی.دەشتەکەی شێروانەکەم: مەبەست لە دەشتی گەرمیانە و کەوتۆتە نێوان قەڵای شێروانەی لای دەربەندی خان و کفری و کەلار.چاوی نومایش: چاوی بینایی و تەماشا کردن.شارەکەی جارانەکەم: مەبەست لە شاری سولەیمانیی نازدار و پیرۆزە.پڕ لە ئافاتی لەپڕ بوو: واتە پڕ بوو لە زیان بەخشین و کاری ترسناکی کۆت و پڕ... زۆر جار ئەوترێ: ئەم لافاوە بێ ئافات، بێ واتە، بێ زیان و بێ ترس بێت، بێ وەی بێ.بێتە پشکوتن دەمێ:دەمێ: واتە بۆ ساتێک بپشکوزێ.بێ خەوی: بێداری، بە خەبەر، لێرەدا بە واتای ئێشک گرتن دێت.خالس: نازناوی شیعری شاعیر.