حەمە جەزا

تۆ بەڵێنم پێ بدە

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
313
تۆ بەڵێنم پێ بدە من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیێ ماچێکی تەڕ لەم لێوە، با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە

شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە

من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە

شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە

تۆ بەڵێنم پێ بدە من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیێ ماچێکی تەڕ لەم لێوە، با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە