چالاک ماملێ محەمەد ماملێ

تۆ بەڵێنم پێ بدە

بە دەنگی: چالاک ماملێ و محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
426
تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ جارێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
بمدەیە جارێ لە باخی سینە میوان ببمەوە

شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتێ لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە

لەو دەمەیدا دڵم لێیداوە بۆ ژوان
من دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوان
گەرچی خەڵکی وڵاتی چاوجوانانم
چاوی جوانم نەدی تێر بە چاوانم
هەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بوون
پەچە و ڕووبەند و چارشێو دوژمنم بوون
ئێستا پیرم و کەوتوومەتە ئاویلکە
چاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکە

من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵام
ڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوە

شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە