محەمەد ماملێ

تۆ بەڵێنیم پێ بدە

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
414
تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە

شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتێ لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە

لە بن هەر بەردێ هەر ڕاهگوزارێ
فرمێسکی دیدەم بە خوڕ دەبارێ
نە شەوم خەوە نە ڕۆژ دڵشادم
چاوە جوانەکەت دێتەوە یادم
دەڵێ من بۆیە شیرینە ناوم
بە گاڵتە زۆر کەس کەوتووەتە داوم

شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە