ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەریبۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەریهەر ئەوەندەم دیوە چاوت وا لە ژێر برژانگی ڕەشوەک گەلاوێژ شوێن مەبەستن بۆ سەرنجێ ئاڵ و گەشئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەریبۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەریتیشکی ڕووت کاتێ لە دەریای وردی ئەندێشەم ئەداخشڵی شیعرم وا ئەڕازێ بووکی هەست جوانتر دەکائەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەریبۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەریوەک پەپوولە گیانی تینووم بۆ قومێ عەتری نیگاتدێت و دەڕوا هەر شنەی دێ تا بە برژانگت بگاتئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەریبۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەریجا کە تێر بۆن بوو لە باخچەی دیمەنی پاراوی تۆتێر مژی خونچەی سەرنجی پڕ گوڵاوی چاوی تۆئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەریبۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەریدێم لە چاوەی عەشقی تۆوە بۆ ژیان هەنگاو ئەنێممەست ئەبم بەو بۆنە خۆشە و بەستە بۆ چاوت ئەڵێمئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەریبۆ نیگایەک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری