کیژەکەی کیژەکەی کافرۆش
دەردم نازانی
بۆ تۆیە هەستم
شێعر و گۆرانیم
لە دنیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە دڵ پڕ لە ژانم
کیژەکەی کافرۆش شازدە ساڵییە
لە دووری باڵات پشتم چەماوە
ژینم بێ تۆ نێ، خواردنم خوێناوە
لە دنیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە دڵ پڕ لە ژانم
کیژەکەی کیژەکەی کافرۆش شازدە ساڵییە
تۆخوا وەرە لام قەت مەچۆرەوە
خەمی چەن ساڵەم لە بیر بەرەوە
لە دنیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە دڵ پڕ لە ژانم
کیژەکەی کافرۆش شازدە ساڵییە
چاوان دەگێڕم ئاخ هەڵدەکێشم
لە دوای باڵاکەت بۆیە ڕەش پۆشم
لە دنیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە دڵ پڕ لە ژانم
کیژەکەی کافرۆش شازدە ساڵییە