ئەی ڕەفیقان تەریقەت دەردی عیشقم چارە کەن
یان بە جارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارە کەن
بۆچ ئەمن سووچم چییە ئەی سەروی بوستانی ئیرەم
بێ قەباحەت لێم زویریت چاکە ئینسافت ببێ
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادییە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە
سەد حەکیم هات و عەلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە زوو بەقوربانم وەرە
چاوەکەم بۆ ڕووی فیراقت دڵ دەناڵێ وەک ڕووباب
بۆ دوو ئەبرووی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب
هەرکەسێک هات و وتی من عاشقم بڕوا مەکە
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگەز نەبێ
من کە سووتانم نەدیوە مەنعی گریانم مەکە
عاشقی ڕووتم بەقوربان تیرە بارانم مەکە
چاوەکەم ئەمڕۆ لە ڕووی شەرم و بە عیشوە خوەی نواند
نەک نمەکگیر بم بە چاوی تۆ قەسەم هیچ نەمدواند