ناسر ڕەزازی

دێم و دێم

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
833
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
ئەی ڕەفیقان، ئەی عەزیزانی وڵات
ئەی برای هاوسەنگەری جەرگەی خەبات
ژانی ناسۆری جیاییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

هەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخ و بەهەشت
دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم بەرەو هۆبە و هەواری باسەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگەی وەفا
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

کوردەواری، ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم خێزانەکەم باوانەکەم
ئەی ئەوانەی قەت لەبیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن ئەرێ ئەمناسنەوە؟
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

شیوەنی من شینی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە
دێم هەتا هەمبێ بڕست و بیر و هۆش
گەر گلاشم، کوردەواری و ئێوە خۆش
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم