حوسێن عەلی

پێم بڵێ مەزەدار

بە دەنگی: حوسێن عەلی
شێوەزار: سۆرانی
326
تا ڕۆحم تیا بێ چاوم وا لە تۆ
تۆیش مەرحەبایێک بە ڕاس یا درۆ
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆ لێم تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار چاو بە خومار بۆ لێم تۆراوی
ڕەقیب چی گوتووە و لە من ڕەنجاوی
ناحەز چی گوتووە لە من ڕەنجاوی

گەلێ حەیف ئەکەی پێم ئەڵێی بڕۆ
کێ بگرم بە یار شۆخ بێ وەکوو تۆ
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆ لێم تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار چاو بە خومار بۆ لێم ڕەنجاوی
ڕەقیب چی گوتووە و لە من تۆراوی
ناحەز چی گوتووە و لە من تۆراوی

بمجنە وردورد بە خاڵی سینە
بمکە بە قوربان ئەو دڵەی بێ کینە
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆ لێم تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار چاو بە خومار بۆ لێم گۆڕاوی
ڕەقیب چی گوتووە و لە من ڕەنجاوی

گەر جارێک ئاوڕ لە من بداتەوە
وردەخەو فکر و هۆش ئەمباتەوە*؟؟؟
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆ لێم گۆڕاوی
پێم بڵێ چاو بە خومار چاو بە خومار بۆ لێم ڕەنجاوی
ڕەقیب چی گوتووە و لە من تۆراوی
ڕەقیب چی گوتووە و لە من ڕەنجاوی

هەر ئینتیزارم بە یەک لوتفی تۆ
غوڵامیت ئەکەم بە بێ شەرت و شۆ
پێم بڵێ مەزەدار مەزەدار بۆ لێم تۆراوی
پێم بڵێ چاو بە خومار چاو بە خومار بۆ لێم گۆڕاوی
ڕەقیب چی گوتووە و لە من ڕەنجاوی

*؟؟؟= بۆمان ڕوون نەبۆتەوە کە گۆرانیبێژ لەو بەشە چ دەڵێ
تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس