حەسەن زیرەک

ئەسمەران دولبەران

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
289
ئەی نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم بێ دەرمانە
کچێ دەچم بۆ لای یاری خۆم وەک حەکیم و لوقمانە
من دەچم بۆ لای شۆڕەژن وەک حەکیم و لوقمانە
ئەسمەران دولبەران هەی وەکۆ بن بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدایە بە قوڕعانێ سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە شل و مل خاڵ لە مل ماڵ کاول بۆ یەک ببین
ئەرێ کەژاڵ گیان بۆ یەک ببین

ئەی نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم توولانییە
وەی نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم توولانییە
کچێ دەچم بۆ لای یاری خۆم قەت حەکیمی وا نییە
ماڵیان لە گۆشەی سابڵاغ ئەی لە کن چرا بەرقییە
ئەسمەران دولبەران ئەی وەکۆ بن بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدایە بە قوڕعانێ سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە شل و مل خاڵ لە مل ماڵ کاول بۆ یەک ببین
ئەرێ شۆڕەژن بۆ یەک ببین

ئەی نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم بێ دەرمانە
من دەچم بۆ لای یاری خۆم ماڵیان وا لە بۆکانە
من دەچم بۆ لای یاری خۆم ماڵیان لە مکوریانە
ئەسمەران دولبەران هەی وەکۆ بن بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدایە بە قورعانێ سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە شل و مل خاڵ لە مل ماڵ کاول بۆ یەک ببین
ئەرێ شۆڕەژن بۆ یەک ببین

ئەی نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم لە بەغدایە
کچێ من نەخۆشم بۆ یارم زولفی هەودا هەودایە
خۆ ئەو دەردەی من دەکوژێ لە بەغەڵ گولەدایە
ئەسمەران دولبەران ئەی وەکۆ بن بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدایە بە قوڕعانێ سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە شل و مل خاڵ لە مل ماڵ کاول بۆ یەک ببین
ئەرێ شۆڕەژن بۆ یەک ببین