مەلا حوسێن عەبدوڵازادە

گرتمت بەستمت و ئەسمەران دولبەران

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە
شێوەزار: سۆرانی
320
سەبر و قەرارت بردم کەم شەرتیت لەگەڵ کردم
ئاخر وازم لێ بێنە ئیتر بەسیەتی مردم
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە زیندوویی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

ئەرێ چەن چاوەڕوانی لەیلێم عەجایب بۆچی نەهات
یا ڕەبی خودا لێی خێر کەی ئەو ڕەنجەم نەدەی بە باد
لە بەژنێ باریک جوانە زەڕی و نایلۆن و ژۆرژیات
ئەگەر کورتێ بێتە دەر عالەم دەڵێ ڕۆژ هەڵات
ئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

جا بە ماڵە بەیتۆڵایە هەرچۆنێی دەیڵێم وایە
عیلاجی دەردم نایە بە حەکیمی دنیایە
خۆم و دڵەکەی کۆس کەوتووم کەوتمە داوی لەیلایە
هەموو سڵامەتی کێیە!؟ بۆ سڵامەتی زاوایە
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە زیندوویی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

ئەرێ سینگت تەختە بەلاوان قورینگێ سەر کانی و ئاوان
جا بە بەر دەرکیاندا ڕۆییم حاڵی کردم بە چاوان
لێرەڕای دەسەر گێڕم تا سەهەند و سۆڵاوان
تازە مەیلی بەر نادەم شەرتە بە شەرتی پیاوان
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە زیندوویی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

برۆت پەڕی ڕەشە داڵی شلک و تەسک و منداڵی
یا خودا لێی مومبارەک بێ کراسی زەڕی میسقاڵی
لە بەندی پیسەی دایە هەتا دەمری دەناڵی
هەر بە سڵامەتێ زاوای بۆم بژی تا هەزار ساڵی
ئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

عەمرم چاوم ئەو یارە زێڕی هەژدە عەیارە
بابی زیندانی کردووە دەوری سیمی خاردارە
بە سڵامەتی کا عەلی هەر بژی و پایەدارە
ناوێرێ بێتە ژوانی پۆست و قەراوڵ دیارە
ئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

ناسکۆڵەی نەجیب زادە بەو جۆرەی فایدەی نادا
سەری خۆم هەڵگرت ڕۆییم بە کێو و بە مەزرادا
جا دەزانم بۆخۆت ڕازیت بابت تۆ بە من نادا
هەتا لە دنیادا مای دە بڕۆ شێت و شەیدا بە
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
تا بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
هەی بە زیندوویی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت