محەمەد ماملێ

گرتمت بەستمت و ئەسمەران دولبەران

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
285
سەبر و قەرارت بردم کەم شەرتیت لەگەڵ کردم
ئیتر وازم لێ بێنە جوانێ بەسیەتی مردم
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
جا بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
ئەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

هەم نارنجە و هەم سێوە هاوار یا شێخی کرێوە
جا غەم و مەراقی یارێ ئیشکی کردووم بە پێوە
یا ڕەبی نەبارێ باران تاقە گوڵەکەم لە ڕێوە
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
جا بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
ئەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

لەنگۆ یار پەیدا نابێ پەیدا بێ وەفای نابێ
سەت ساڵ غونچە بپشکوێ بێ بولبول بەهار نابێ
چ بکەم دڵ گرتوویەتی بە کەس تەوەلا نابێ

ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

ڕاوەستا لەسەر بیرێ لەبەر دەسماڵ حەریرێ
چەندی خۆم مەجبوور دەکرد دەستم بۆ هەڵناگیرێ
جا دەڵێم بمدەیە ماچێک جارێ دەکا تەگبیرێ
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

هاندە هاندی بەیانان دۆست و دوژمن زاهیر بوون
جا بە سۆزەی بای پاییزان مەمکۆڵەی کیژان خڕ بوون
هەموو عاشق پێک شادن بۆ منە مەڵبەندی نەبوون
جێی جێژوان و جێ ڕاوێ لە منی ماڵ وێران چۆڵ بوون
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین