سەبر و قەرارت بردم کەمشەرتیت لەگەڵ کردمئاخر وازم لێ بێنە، ئیتر بەسیەتی مردمگرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمتهەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمتجا بە وەڵا و بیللایە هەرچۆنی دەیڵێم وایەعیلاجی دەردم نایە بە حەکیمی دنیایەخۆم و دڵەکەی کۆست کەوتووم کەوتمە داوی لەیلایەگرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمتهەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمتئەرێ ناسکۆڵەی نازەنینێ جا گوڵی دلکە و هەوشینێمەلام بێننە سەرینێ فەقیان بێننە توێژینێئیبنوحەجەرێ دانێن لە بۆم بخوێنێ یاسینێئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنینیارەکەم لەگەلێدایە بە قورئانی سەرپەڕ شینپێنج فەڕزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببیندایمە وەک تێلێ سازە دوگمەی بەرۆیی ترازاخۆ دەبەر ئەو سینگەت دەمرم هەر دەڵێی کانی و حەوزەچاوم بە باڵای کەوت ئازای بەندەنم لەرزائەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنینیارەکەم دەگەڵێدایە بە قورئانی سەرپەڕ شینپێنج فەڕزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببینبازی بەراگەی بانێ هەر ماڵە بابم جوانێلێم بووەتە برنجی سەدری کەوتە ڕەشت و گێڵانێقۆیتەڵی* دەسەر گێڕم تا بێتە خەڵیفانێگرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمتهەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت*= گوندێکی سەر بە ناوچەی خەڵیفانی مەهابادە