حەسەن زیرەک

گرتمت بەستمت و ئەسمەران دولبەران

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
297
ئەرێ وەی ڕەبی ماڵت وێران بێ زوو پیرت کردم فەلەک
بە کووچەدا هاتنە خوار عایشێ و مریەم و مەلەک
لە بەغدایەی بۆ دێنم گوڵ و لاچاو و کرمەک
لە تارانەی بۆ دەکڕم گوڵ و لاچاو و کرمەک
ئەرێ وەی لێوئاڵێ لە خۆی بدا هاڕەی بڕوا حەوت گەڕەک
خزمینە مەمکەن لۆمە شیرینە بە وێنەی کاڵەک
ئاوری لە من بەرداوە برۆ پەیوەست و چاوبەڵەک
ئەسمەران دولبەران دەی وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارم لەگەڵێدایە بە قوڕعانی سەرپەڕ شین
هێندەم زەحمەت لە دووت کێشا زەحمەتە بۆ یەک ببین

ئەرێ وەی گرتمت بەستمت سووتاندمت برژاندمت
بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
گرتمت بەستمت سووتاندمت برژاندمت

ئەرێ وەی وەی ماڵت وێران بێت شەوە بۆچ منت نەبردەوە
عاشقی چاوی کەژاڵم برۆی پەیوەستن پێکەوە
پێم گوت یانە بمکوژە یانە ڕەگەڵم کەوە
گرتمت بەستمت سووتاندمت برژاندمت
بە زیندووی چاوی مەستت لە ژێر خاک چەقاندمت
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بن بۆ گوڵچنین
یارم لەگەڵێدایە بە قوڕعانی سەرپەڕ شین
هێندەم زەحمەت لە دووی کێشا زەحمەتە بۆ یەک ببین

ئەرێ وەی سەعات لە هەشت و حەوت دیتم و چاوم پێی کەوت
گرتم بە زولفیمدا کرد عەتری حەفتاد و حەوت
گرتم دوو ماچم لێ سەند دایکی زانی و ڕێم کەوت
خودا بەوە ڕوحمێکی کرد سەرسمێکی دا و کەوت
گەر بهاتبا و نەکەوتبا سەد دارم وێ دەکەوت
گرتمت
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بن بۆ گوڵچنین
ئەسمەران دولبەران هەی وەکۆ بن بۆ گوڵچنین
یارم لەگەلێدا بە قوڕعانی سەرپەڕ شین
هێندەم زەحمەت لە دووی کێشا زەحمەتە بۆ یەک ببین