ئەرێ جوانە زولفی چین چینی ئەگریجەی تێک هاڵاویتازە بە شانەی کردووە ئەمنی خستووەتە داویهەر من وام لێ نەقەوما بەڵکوو عالەم تەواویگرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمتبە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمتئەرێ لەبەر سەیزادەی شاڵ شین ڕاستە قەول و پەیمانیتوندی دە باوش دەگرم دەیمژم سەر کوڵمانیگرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمتجا بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمتهەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمتوەسڵی یاری نازەنین تەواوی ئاواتمەوەختێ ئەو گوڵەی دەبینم خۆشترینی کاتمەزۆر تیری لە دڵی داوم بە مژۆڵانی فاتمەگرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمتجا بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمتبە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمتئەرێ یەکجاری مەستی کردم ئەو دوو چاوی خوماریگیانە گەلێک دروستە یارم قەول و قەراریمن بە پەنجانم دەیگوشم مەمکی وێنەی هەناریگرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمتئەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمتجا زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت