عەبدوڵڵا گوڵناز

بەندی بەهارە

بە دەنگی: عەبدوڵڵا گوڵناز
شێوەزار: سۆرانی
224
مەکەن مەنعی عاشقان عیشق کاری دیشوارە
سووتاوم دە عیشقێدا خەمم لە چوار کەنارە
دە بۆ ڕاناوەستێ ساتێک ناگرن قەرارە
ئەسرینم دەهات بە جووت فرمێسکم دێنە خوارێ
لە گوڕەی دە شەماڵی لە ڕژێنەی دە بارانێ
مەگەر بەوەی دلێم ساکین بێ بە ڕەنگی دە بەهارێ

بەهار هاتە سەر تەختی گوڵ دەهات لە ناکاوە
وەرن گوڵان ببینن لە سوێسنی دە ساوە
مژدەی بدەن بە بولبولان عاشقێکی دڵ سووتاوە
ئەو بەهاری وا ڕەنگین و خۆش وەفایان بۆ کەس نەماوە
لە برادەران و ڕەفیقان بێ مزگێنی هات ئەوەڵی بەهارێ

لە بەهاری دە سەوزپۆش لە شکۆفەی دە داران
سوورگوڵ لە من سوور دەبوون لە دەم جۆ و جۆباران
ئەسرینم دەهات بە جووت فرمێسکم دێ لە چاوان
لەبەر سەدای دە شالووران ئاورم بەر بۆتە هەناوان
لە برادەران و ڕەفیقان بێ مزگێنی و هات ئەوەڵی بەهارێ

بەهار هاتە سەر تەختی دەو بەهاری دە زەردە
خاشخاشک و دە گوڵە مێلاقان ئەتڵەسی دە سووریان دە بەردا
لە گوڕەی دە شەماڵی لە ڕژێنەی دە بارانێ هەڵاڵ دە تاوسێی زەردە
ئەو دنیایەی وا مەحبووب و خۆش وەرە دەستیان لێ بەردە

هاتن تەیری گەرمێنێ جووت بە جووت بوون بە قەتار
کەوتن لە دەم شەتاوان لەوانم دی چەند هەزار
ئەو دنیای وا مەحبووب و خۆش لە من دەبوون بە بازاڕ و شار
لە برادەران و ڕەفیقان بێ مزگێنی هات ئەوەڵی بەهارێ

هاتن تەیری گەرمێنێ جووت بە جووت بوون بە جوونە
وەرن گوڵان ببینن ڕەنگ قرمز و بەیبوونە
هەرچی عیشقی دە دل بێ دایم دڵی مەحزوونە
لە برادەران و ڕەفیقان بێ مزگێنی هات ئەوەڵی بەهارێ

هەوری دە ڕەش دەهاتن هەڵیان دەدان گەواڵە
ڕنوو لە شاخان دەپسان وەدەر کەوتن کەنداڵە
تەیری دە ڕەنگینم چەند دەدین بەویم دەڵێن سییە لاڵە
لە قولەشینەی دەربەندی دەیشوتن پەڕ و باڵە
هات گەیشتە لوول و پەڕ دە عیشقێدا شەڵاڵە
لە برادەران و ڕەفیقان بێ مزگێنی هات ئەوەڵی بەهارێ

ئەو بەهاری دە ڕەنگین و خۆش هەرگیز دە تەعریف نایە
چەندە سوارچاک و مەردان کۆچیان کرد لە دنیایە
ئەحمەدی ئەمەش هەر دەمرین یاران بۆن بکەن دوعایە
لە برادەران و ڕەفیقان بێ مزگێنی هات ئەوەڵی بەهارێ