لە گوڵێ لە سوورە گوڵێ لە نارنجێ لە تورنجێلە لیمۆیێ ماڵە من ماڵی بابی منە ئەی هاواروای بە عام شەرعێ خۆیان دەبردەوە کن پیرە شەوبایێپیرە شەوبایێ ماڵ وێران دەڵێ ئەگەر ئەمنت بزانمچ حەرفان لێک بدەمشتاقمان بەو خاڵەی نینە کەوەتانێ لە سورەتی لەیلایێداد ئەمن ناوێرم دەنگ و سەدایێ غەریبە ماڵ وێرانەی خۆم هەڵێنملە ترسی بەژنێکە بڵند و چاوێ بەڵەک ببیتەوە مەترسی و هاوار و غافڵەتەکورد ئەڵێ مەمکێ ئەو بابان وێرانەی لە بۆ من بمێنێوەی بەوان فینجان و فەخفووری کەوەتانی لە هەموو جێگایێکان پێی دەخۆنەوەقاوە لەگەڵ حەرامە شەربەتانئای لە من وایئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخوانیئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا غەمانیبەزمەت شیفایە سا دەی بۆم لێدە بەربەت و نەیئەو دەردی دڵ هەتا کەی چی ماوە عومری فانیوای بە سەد خوێنی جگەر فێری نیاز و ناز و عیشوەم کردوای کە چی ئێستێ کە دەمبینێ دەڵێ وەی دەڵێ هەر دەڵێ وەی دەڵێ سا لاچۆ بەملاوەبۆم لێ دە چەنگ و عوودە ڕەمزە لە یا وەدوودەبا کوێر بێ ئەم حەسوودە ئەم سڕڕە با نەزانێساقی لە دڵ حەزەر کە چارەم لە دەردی سەر کەجارێکی یەک نەزەر کە بۆ سافیی هیرانی