لەیلا فەریقی

ئەی موتریبی حەریفان

بە دەنگی: لەیلا فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
454
دڵە بە هیوای گەردن پڕ خاڵان
خۆت مەدە لە تیر موژەی چاو کاڵان
سەیری گوڵێ بکە لە عەشقی دڵدار
یەخەی خۆی دڕی دای بە قەو چڵ دار
بێهوودە بولبول لەم چڵ بە ئەو چڵ
لەبەر دەردی دڵ وا بێدەنگە گوڵ
بسووتێ وەک شەم بێ زیاد و کەم
هاوڕازت کزەم سۆزی دەرد و غەم

ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی

بەزمەت شیفایە سا دەی بۆم لێدە بەربەت و نەی
ئەو دەردی دڵ هەتا کەی چی ماوە عومری فانی
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی

بۆم لێ دە چەنگ و عوودە ڕەمزە لە یا وەدوودە
با کوێر بێ ئەو حەسوودە ئەم سڕڕە با نەزانێ
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی

ساقی لە دڵ حەزەر کە چارەم لە دەردی سەر کە
جارێکی یەک نەزەر کە بۆ سافیی هیرانی
ئەی موتریبی حەریفان دەست کە بە نەغمەخانی
ئاوازی تۆیە بۆ دڵ وا دەفع ئەکا خەمانی