گوڵ چوون ڕووی ئازیز نەزاکەت پۆشان بەفراوان چوون سەیل جە دیڎەم جۆشان گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم قسەی* (قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم* (نەتلاوانم) کۆچی خەیرت بێ ئەمساڵ چۆن ساڵان دامێن هەوارگەی بەرزی عەواڵان گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم قسەی (قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم (نەتلاوانم) بەرزی باڵاکەت ڕەیحان بڕوو دەی نامە وەشەکەت لە کێ بچڕوو دەی گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم قسەی (قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم (نەتلاوانم) خۆ تۆ مەلینە کێ وە یارم بۆ ئاوەکەی پاوە سازگارت بۆ گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم قسەی (قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم (نەتلاوانم) *= ئەو «ی»ێیە دەنگێکی تایبەت بە ئاخێوەرانی زاراوەی جافییە کە هێشتا پیتێکی تایبەتی بۆ پەسەند نەکراوە و بڕێک لە «ڎ»ێی هەورامی نێزیکە بەڵام زۆر نزمتر بێژە دەکرێت. لەم دەقەش مەبەست لە «قسەی» -بە بێژەکردنی بە زاراوەی جافی- قسە نەکردن لەگەڵ کەسی دووهەمی بەرانبەرە واتە «تۆ»یە.
Gul çûn rûy azîz nezaket poşan Befrawan çûn seyl ce dîđem coşan Gulekem nexşanim şilû mil bawanim Qisey legel nakem çunke neylawanim Qisey* (qiset) legel nakem çunke neylawanim* (netlawanim) Koçî xeyrit bê emsal çon salan Damên hewargey berzî ’ewalan Gulekem nexşanim şilû mil bawanim Qisey legel nakem çunke neylawanim Qisey (qiset) legel nakem çunke neylawanim (netlawanim) Berzî balaket reyhan birû dey Name weşeket le kê biçrû dey Gulekem nexşanim şilû mil bawanim Qisey legel nakem çunke neylawanim Qisey (qiset) legel nakem çunke neylawanim (netlawanim) Xo to melîne kê we yarim bo Awekey pawe sazgarit bo Gulekem nexşanim şilû mil bawanim Qisey legel nakem çunke neylawanim Qisey (qiset) legel nakem çunke neylawanim (netlawanim) *= ew «y»êye dengêkî taybet be axêweranî zarawey cafîye ke hêşta pîtêkî taybetî bo pesend nekirawew birêk le «đ»êy hewramî nêzîke belam zor nizmitir bêje dekirêt. lem deqeş mebest le «qisey» -be bêjekirdinî be zarawey cafî- qise nekirdin legel kesî dûhemî beranbere wate «to»ye.
نەجمەدین غوڵامی