
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوەجێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوەچەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێ پەست بوو تاکوو پارهەر خوێنی لاوەکان بوو بە گوڵی ئاڵی نەوبەهارئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوەجێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوەئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کوردموژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبردئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوەجێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوەنەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوەلاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوەئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوەجێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوەوا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوەخوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوەئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە، نەورۆزە، هاتەوەجێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە