
ژینم وەک خەوێ هاتە پێش چاویکوردستان تێر تێر نەژیام لە ناویپێیدا بگەڕێم بێ کۆسپ و سنوربە ڕاست و چەپدا بەرەو خوار و ژوورئێستا بە خەیاڵ دێمە سەیرانیئاخۆ چ ڕۆژێک دێمە سەیوانیکامە ترۆپکەی سپی و بەرز بووکامە بەندەنی سەخت و سەوز بووکام مێرغوزارەی تەڕ و پاراو بووکام ڕۆژ ئاسمانی شین و هەساو بووگەر تا هەتایەش لە پێش چاو نەبنتاسەی سەرنجیان هەر نایەن لە بندەمی کۆتایی وەرزی هاوینێکە «گوڵە جوتێرە» سەری دەردێنێدیسان ژینەوەی گیای وەرزی پایزمژدە دەخاتە دڵی پەست و زیزتیشکی هەتاوی پاش پەڵە بارانوە ڕەنگ دەهێنێ پەل و پۆی دارانتا دەمی پایز «کیڤار و ئەستێر»لە کوێستان سەوزن «سا یادیان بەخێر»زستان ڕەهێڵە و باران و بەفردەسڕێ تۆزی ڕێی ڕەشماڵ و کەپرخۆزگە ئەخوازن گەنج بە ڕابردووبە چپەی دوانی ژوانی دوو بە دووگەنج پەکو پەکوی ڕابوردوویانەکە نای بینینەوە ئاخ و ئۆفیانەدێتەوە یادیان پۆلی نازدارانلە پێش تاوڵی بوون، دەمی ئێوارانچاو بە ئیشارەت، دەم بە پێکەنینلە پەری جوانتر، هەرچەندەکەنینئاخ پایز وادێ وەرزی مردنەوەرزی جودایی و پەنا بردنەمەرگی سەوزە گیا، هی گوڵ و گوڵزارکاتی زەرد بوونی گەڵا و گۆڵی داربە درێژی وەرزی زستان سەرانسەرسەد نائومێدی سەختت دێتە بەرهەتاکو بەهار دەگەڕێتەوەلاپەڕەیەکی یاد ئەکرێتەوەبەهار لەشکری هەور و لێشاویکە پڕ لە داخە، تێکڕای هەناوینیشانەی زستان پاک ئەشواتەوەپیشی تووڕەیی چاک ئەخواتەوەگوڵە حاجیلە، هێرۆ، نەستەرەنمێلاقە، شلێر، شەقایق، سەوسەنشەوبۆ، وەنەوشە، خاتوونە، نەسرینلە ڕەنگی ئاڵ و سەوز و زەرد و شینهەڵزو گیابەند و کەنێرە و کەمابە شنەی فێنک دەکەونە سەمالەگەڵ گیای ناسک وەکوو دڵدارانلەیەک دەئاڵێن هەموو بەهارانکە پلوسکی گەورەی بەفراو ئەبینیگەرەکتە دەمت بخەیتە بینیلەسەر لوتکەی ڕاز دەڕژێنە خوارێدەیکەنە گرمە و هاژە بە جارێلەعل و مرواری، لەوان دەپرژێئەفسوونی جوانی لەوان هەڵدەڕژێدەبێتە بازنەی حەوت ڕەنگی بەر خۆردەڕازێتەوە سروشت هەمە جۆرلە دەم ئاوەڕۆی ئەو نشێوانەجوانی بێ ڕادە و چەند و پێوانەبەر ڕۆژ و نسێ و هەوراز و نەویبەرزی ئاسمان و ڕووبەری زەویهەستی هۆنەر و هەستی هونەرمەندناتوانێ دەری ببڕێ چۆن و چەندجا وەرە سەیری پۆلی ڕەشماڵانهاتوونەتەوە جێگاکەی ساڵانپیرۆز و خونچە و نەشمیل و ئەستێیەک مەڕ ئەدۆشێ یەک ڕائەوەستێزارا و نەسرین و بەهار و کاڵێیەک بەرەو کانی یەک بەرەو ماڵێکیژی چاو مەستی ئەو هەوارانەنفریشتەی ئاشتی ئەو کۆسارانەنشەیدای شمشاڵی سەر بەردە بێرنهەقیانە چونکە بەو جۆرە فێرنبەڵام هەزار ئاخ، هەزار هەزار ئاخئەمساڵ کۆچەری نایەنە ئێڵاخنابنە میوانی ئەمساڵی بناربێ ڕووناکییە بێ ئەوان بەهارچۆڵە هەواری تەنگی «سلێمانی»هی «دۆڵە کۆکێ و بەردە هەسانی»هەواری«گوێزڵێ و چواس و بێ دەلانگەوەڕە، زەڵێ، تووژەڵە، قۆرغان»هەموویان چۆڵن وێران کراونبەزۆر بۆ دەشتی گەرمێن براونئاخ بۆ وڵاتمان لێ دەشێوێنن؟دێهات و باخمان بۆ دەسووتێنن!وەدەرمان دەنێن لە خاکی خۆمانئێمەش وەسیەتە و جێماوە بۆمانکە سەر شۆڕ نەکەین لە ئاست داگیرکەرڕۆژێک دێت شەبەق دەیانکەینە دەر1979/06/23زیندانی موسڵ، بەشی سێدارە#کوردستان#باست_حەمە_غەریبهۆنراوە: #شەهید_مەلا_عەلیوەرگیرانی دەق: vejin.net